ئه‌مڕۆ گواستنه‌وه‌ی یه‌كه‌م كاروانی نه‌وتی عێراق به ته‌نكه‌ر بۆ به‌نده‌ری بانیاسی سوریا ده‌ستیپێكرد.
میدیا عێراقییه‌كان به پشتبه‌ستن به هه‌واڵی كۆمپانیای نه‌وتی سوریا بڵاویانكرده‌وه، گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق به ته‌نكه‌ر بۆ به‌نده‌ری بانیاس ده‌ستیپێكردووه و یه‌كه‌م كاروانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وته‌كه له ڕێگه‌ی ته‌نكه‌ره‌كان ده‌ر‌وازه‌ی ته‌نه‌فی سوریا یان تێپه‌ڕاندووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ته‌نكه‌ره‌كان به‌ره‌و به‌نده‌ری بانیاسی سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست به ڕێككه‌ووتون، له‌وێشه‌وه بۆ بازاڕه‌كانی جیهان ده‌گوازرێنه‌وه.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران له 28 ی مانگی شوباتی ئه‌مساڵ، هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له ڕێگه‌ی گه‌روی هورمزه‌وه زۆر كه‌مبووه و له ئێستادا به‌شێكی نه‌وته‌كه‌ی به بۆری هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا ده‌گوازێته‌وه، ده‌شیه‌وێت له ڕێگه‌ی سوریاوه به ته‌نكه‌ر نه‌وت هه‌نارده‌ی جیهان بكات.