ڕاستەوخۆ

گه‌نجانی ئێران روو له‌ به‌كارهێنانی چات بۆته‌كان ده‌كه‌ن

reset font size increase font size

لێکۆڵینەوەکان ئاشکرای دەکەن، چاتبۆتەکانی زیرەکیی دەستکرد لە ئێران، تەنیا ئامرازێکی تەکنەلۆژی نین، بەڵکو بوونەتە شوێنێکی ئارام و بێ‌ سزا بۆ دەربڕینی ئەو نیگەرانییانەی لە کۆمەڵگەی ئێراندا بوونیان هەیە و سەرکوت کراون.

ماڵپەڕی ئیقتیساد نیوزی ئێران رایگەیاند، نوێترین لێکۆڵینەوە و ئامارەکان لە ئێران دەریده‌خەن، چات ‌بۆتەکان وەک شوێنێکی ئارام، بێ ‌بەرانبەر و بێ لێپێچینەوە دەبیندرێن، کە تێیدا کێشە سه‌خته‌كان باس دەکرێن.

لێکۆڵینەوە لە ناوەڕۆکی گفتوگۆ لەگەڵ چات‌ بۆتەکان ئاشکرای دەکات، ئابووری گەرمترین بابەتی نێوان بەکارهێنەران و زیرەکیی دەستکردە، پرسیارەکان نەک لەبارەی مژاری تەکنەلۆژی و تیۆرییەکان، بەڵکو لەبارەی چۆنیەتیی مانەوە، بەڕێکردنی ژیان، قەرزەکان و ترسی داهاتوو لەژێر سێبەری گرانیدایە.

توێژەرانی کۆمەڵایەتی هۆشداری دەدەن، ئەم جیاوازییە گەورەیە لەنێوان بەکارهێنانی "کەسێتی" و بەکارهێنانی "بەرهەمهێنەرانە" لە زیرەکیی دەستکرد، ئاماژەیەکی مەترسیدارە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.