دوای زیاتر له مانگێك، سبه‌ینێ هه‌نگاوه‌كان بۆ لابردنی گه‌مارۆی سه‌ر شاری كۆبانێ ده‌گیرێنه‌به‌ر.
فه‌رحان حاجی عیسا هاوسه‌رۆكی جێبه‌جێكاری هه‌رێمی فورات ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی ئاسایشی پارێزگای حه‌له‌ب كۆبونه‌ته‌وه و باسیان له لابردنی گه‌مارۆی سه‌ر شاری كۆبانێ كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێیانراگه‌یاندوون ده‌بێت به زوویی كار بكرێت بۆ لابردنی گه‌مارۆی سه‌ر شاره‌كه كه نزیكه‌ی 36 رۆژه به‌توندی گه‌مارۆ دراوه و به‌و هۆیه‌وه زیانی گه‌وره به‌ر شاره‌كه و هاووڵاتیه‌كانی كه‌وتووه.
باس له‌وه‌شده‌كات، حكومه‌تی سوریا ده‌یه‌وێت خاڵی هاوبه‌شی سه‌ربازیی له ده‌وروبه‌ری شاری كۆبانێ دروستبكرێت، دوای ئه‌وه‌ش چه‌كداره‌كان له ده‌وروبه‌ری شاره‌كه ده‌كشێنه‌وه و خه‌ڵكه‌كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
هاوكات دڵنیاییدا له‌وه‌ی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا ناچنه ناو شاری كۆبانێ و هیچ كه‌سێكیش بێ گه‌ره‌نتیی ناگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆی.