گرووپی (سەرایا ئەولیا دەم) کە خۆیان وەک بەشێک لە "موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" دەناسێنن، ئهمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، لە رێگەی ژمارەیەک درۆنەوە، هێرشیان کردوەتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە شاری هەولێر.
گروپەكه لە راگەیهندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هێرشەکە "وەک پشتیوانییەک بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرامبەر ئەمریکا و ئیسرائیل" و هەروەها بۆ "بەرگریکردن لە سەروەریی عێراق" کراوە.
سەرایا ئەولیا دەم، یەکێکە لەو گروپە چەکدارانەی دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە ساڵی 2020 دەرکەوت.