کەشناسی هەرێم پێشبینی دهكات، ئاسمان بەگشتی هەور بێت و باران بارین لەگەڵ هەورە بروسکە بەردەوامی دەبێت، لە هەندێک ناوچەش بارانی بە خوڕ دەبارێت .
کەشناسی هەرێم پێشبینیەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووه، ئەمڕۆ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو دواتر ئەگەری باران بارین لە ناوچە جیاوازەکاندا دەبێت لەگەڵ بوونی هەورە بروسکە لە زۆربەی ناوچەکاندا.
دەربارەی کەشی سبەینێش دەڵێ، پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزێت و پێشبینی بارانی بەخوڕ و هەورە بروسکە دەکرێت لەگەڵبوونی تەرزە لە سنوری پارێزگای هەولێر و دەوروبەری ئیدارەی ڕاپەرین و ناوچەی گەرمیان و هەندێ ناوچە لە سنووری پارێزگای کەرکوک.