دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق ڕایگەیاند که لەگەڵ دەستپێکی هەفتەی نوێدا، شەپۆلێکی بارانبارینی کەم و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دهگرێتهوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، دۆخی کەشوهەوا لە ڕۆژانی داهاتوودا بەم شێوەیە دەبێت:
ڕۆژی یەکشەممە: ئاسمانی هەرێمی کوردستان لە نێوان هەور و هەتاودا دەبێت و لە هەندێک ناوچەدا ئەگەری بارانبارین هەیە، لە کاتێکدا پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی ڕابردوو دەبن و گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ بەسەریاندا نایەت.
ڕۆژی دووشەممە: پلەکانی گەرما لە سەرانسەری هەرێم دەست بە نزمبوونەوە دەکەن و ئەگەری بارانبارینی کەم و نمەباران لەگەڵ هەورەبروسکە ناوچە ڕۆژهەڵاتییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ڕۆژی سێشەممە: کاریگەریی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بەردەوامی دەبێت و سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە.