کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینیدەکات، باران بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش سێ بۆ شەش پلە نزم دەبنەوە. کەشناسێکیش دەڵێت، کەشی بارانبارین تا ڕۆژی 10ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە زۆربەی ناوچەکان نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت، هەروەها لە ناوچە سنوورییەکان بەفر بارینێکی کەم دەبێت.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مامناوەند لە کاتەکانی بەیانییدا، پاشان کاریگەریەکەی بە نمەبارانی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت بە درێژایی رۆژ بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان.
هاوکات ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسیش لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک پێشبینیکردووە، کەشی بارانبارین تا ڕۆژی 10ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.