کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینیدەکات، ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە بەرز دەبنەوە، ئاسمانیش نیمچە هەور بێت و ئەگەری نمەباران لە ناوچە جیاجیاکانیش هەیە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بە بەراورد بە دوێنێ بەرز دەبێتەوە و ئاسمانیش هەورو نیمچە هەور دەبێت و لەهەندێک کات و شوێن پێشبینی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و دهۆک بە شێوەی نمە باران و گەواڵە بارانی بەهاری دەکرێت.
سەبارەت بە کەشی سبەینێ ئاماژە بەوەکراوە، پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە هاوکات، بە درێژایی ڕۆژ لە کات و شوێنی جیا جیا پێشبینی نمەباران و بارانی مام ناوەند بەشێوەی گەواڵە بارانی بەهاری و هەورەبروسکە دەبێت.