کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ تاوەبارانى بەهارى دەبارێت، هەروەها سبەى باران دەبارێت و هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەمڕۆخێرایی با لەنێوان 10 بۆ 15 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و کاریگەرى بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت.
دەشڵێن، سبەى سبەى لەکاتەکانى پاشنیوەڕۆ تاوەباران دەبارێت کە هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت و هەروەها پلەکانى گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ دوو تا سێ پلە نزم دەبنەوە.