ڕاستەوخۆ

کەجەکە: قازى محەمەد خۆنەویستانە خەباتی بۆ ئازادیی گەلى کورد کرد  

reset font size increase font size

کۆنسەى بەڕێوەبەرى کەجەکە بڵاویکردەوە، قازى محەمەد و هاوڕێکانى کە لە گۆڕەپانى چوارچرا لە شارى مهاباد لە سێدارەدران هەرگیز لە بیری گەلی کورد ناچن، چونکە خۆنەویستانە خەباتیان بۆ ئازادیی گەلی کورد کرد.

کەجەکە بەهۆى تێپەڕینى 79 ساڵ بەسەر لە سێدارەدانى قازى محەمەد و هاوڕێکانى لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: ڕۆژانى 30 و 31ـى ئادار ساڵڕۆژی لەسێدارەدانی قازی محەمەد و هاوڕێکانی لە گۆڕەپانی چوارچرای مەهاباد و کۆمەڵکوژی ماهیر چایان و هاوڕێکانی لە کزلدەرە، کە هاوکاتە لەگەڵ کۆتا هەفتەی مانگی ئازار کە وەک هەفتەی قارەمانێتى دیاریکراوە یاد دەکەینەوە.

دەشڵێن، بەم بۆنەیەوە بە ڕێز و سوپاسەوە قازی محەمەد و هاوڕێکانی کە لە چوارچرا لە سێدارەدران، هەروەها ماهیر چایان و هاوڕێکانی کە لە کزلدەرە کۆمەڵکوژ کران، هەموو شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی، لە کەسایەتی مەزڵوم دۆغان و ئاگیت مەحسوم کۆرکماز کە سونبولى قارەمانین، یاد دەکەینەوە، ئێمە بە ڕێزەوە سەرى ڕێز بۆ یادەوەرییە بەنرخەکانیان دادەنەوێنین و بەڵێنمان بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانیان دووپات دەکەینەوە.

گوتوشیانە، قازی محەمەد و هاوڕێکانى هەرگیز لە بیری گەلی کورد ناچنەوە؛ هەمیشە بە ڕێز و سوپاسگوزارییەوە یادیان دەکرێتەوە، چونکە خۆنەویستانە خەباتیان بۆ پاراستنى کەرامەت و ئازادیی گەلی کورد کرد، کە بوونی ڕەتکرایەوە و ڕووبەڕووى جینۆساید بونەوە و ئەوان هەنگاوی گرنگیان بە ئاراستەی پەرەپێدانی هۆشیاری نەتەوەیی و یەکگرتوویی کورد نا.

باسلەوەشکراوە، هەرچەند ئەو دەسەڵاتەی کە لە ئەنجامی دانوستاندنەکانی نێوان وڵاتە زلهێزەکانى ئەو سەردەمە و پشتیوانیان لە هێرشەکانی شاى کۆمەڵکوژ دەکرد، تەمەنی کورت بوو، بەڵام جێپەنجەیەکی بەرچاویان لەسەر هۆشیاری و هەستی گەلی کورد بەجێهێشت، میراتێکی گەورەیان لە دوای خۆیان بەجێهێشت و ئەو تێکۆشانی ئازادییەی کە دواتر پەرەی سەند و گەیشتە ئاستی ئێستای لەسەر ئەو میراتە بنیات نرا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.