ڕاستەوخۆ

کۆڕەک تێلیکۆم: ئامادەین بەشێک لە قەرزەکانمان بدەینەوە بە بەغداد

reset font size increase font size

کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆم دەڵێ، ئامادەیی خۆمان نیشانداوە بۆ دانەوەی بەشێک لەو قەرزانەی کە لەسەرمانە بیدەن بە حکومەتی فیدڕاڵ، بۆ گەڕانەوەی سەرجەم خزمەتگوزارییە ڕاگیراوەکانیان.

کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم لە نووسراوێکی فەرمیدا کە خراوەتە بەردەم محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ دانەوەی بەشێک لەو قەرزانەی کە لەسەریەتی. کۆمپانیاکە داوای کردووە لە بەرامبەر پێدانی بڕە پارەیەکی دیاریکراو، وەزارەتی پەیوەندییەکانیش سەرجەم خزمەتگوزارییە ڕاگیراوەکان بگەڕێنێتەوە، بەتایبەتی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان ئاسیاسێڵ و کۆڕەک کە ئێستا پچڕاوە.

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق لە 19-02-2025ـەوە، داوای ملیارێک و 300 ملیۆن دۆلاری وەک قەرزی باج لە کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم کردووە. بەهۆی پێنەدانی ئەم بڕە پارەیە لە کاتی دیاریکراودا، بەغداد وەک فشارێکی یاسایی و دارایی، خزمەتگوزاریی پەیوەندیی نێوان کۆڕەک تیلیکۆم و کۆمپانیای ئاسیاسێڵی ڕاگرتووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.