ڕاستەوخۆ

کۆنگرەی گەل: نەورۆزی ئەمساڵ جەژنی ئازادی کوردە

reset font size increase font size

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل بە بۆنەی جەژنی نەورۆز، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە کرد و تێیدا جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە نەورۆزی 2026 ببێتە هەوێنی ئازادیی جەستەیی عەبدوڵڵا ئۆجالان و پتەوکردنی ڕیزەکانی یەکێتیی نەتەوەیی.

کۆنگرەی گەل وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدان، مەزڵوم دۆغان و زەکییە ئاڵکان، ئاماژەی بەوە کرد، ئەم یادە لە کاتێکدایە، ناوچەکە لەناو جەنگی سێیەمی جیهانی و قۆناغی داڕشتنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە، کە تێیدا گەلی کورد لە هەموو بەشەکاندا ئامادەیی خۆی بۆ ئازادی نیشان داوە و بەرخۆدانی ڕۆژئاواش گوزارشتێکی ڕاستەقینەیە لەو خواستە مێژووییە.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا، کۆنگرەکە داوای لە کوردانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات کردووە بە جۆش و خرۆشێکی نەتەوەییەوە بەشداری لە ئاهەنگەکاندا بکەن.

کۆنگرەی گەل ڕاشیگەیاندووە، بەشداریی جەماوەریی لەو چالاکییانەدا سەنگێکی سیاسیی گەورەیە بۆ گەیاندنی پەیامی ئازادی بە گوێی جیهاندا. ئەوەشی خستووەتەڕوو، کاتی ئازادیی گەلی کورد هاتووە، پێویستە ئەمساڵ هەموو جیهان ببێتە مەیدانی پیرۆزکردنی نەورۆز و دووپاتکردنەوەی پەیامی سەرکەوتنی کۆتایی بۆ دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.