کۆمەڵی دادگەریی كوردستان دهڵێت، هۆكاری ئهم دۆخه نهخوازراوهی ئێستا له ئهستۆی پارتی و یهكێتییه و ههردووكیان دامهزراوه شهرعییهكانیان پهكخستووه.
مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە شاری هەولێر كۆبوویەوه و له ڕاگهیهنراوێكدا ئاماژه بهوهدهكات، "باسیان لە دۆخی چەقبەستووی هەرێمی کوردستان و ململانێی لایەنەکانی دەسەڵات کردووه، ئۆباڵی ئەم بارودۆخە نەخوازراو و پڕقەیرانەش لە ئەستۆی هەردوو پارتی دەسەڵاتدارە".
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، "هەر لە سەرەتاوە کۆمەڵی دادگەری بۆچوونی خۆی لە بارەی خولی شەشەمی پەرلەمانەوە بە ڕوون و ڕاشکاوی ڕاگەیاند و گوتمان، ئەو پەرلەمانە بە هۆی ساختەکاری و دیزاینی پێشوەختەی ژێربەژێرەوە، سەرپێ ناکەوێ و ئەوەتا ئێستا هەمووان ڕاستیی قسە و بۆچوونەکانی ئێمە لەسەر ئەرزی واقیع دەبینن".
هاوکات مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان داوا لەوهێزە کوردستانییانە دەکات کە بەشداریی حکومەتی داهاتووی عێراق دەکەن، "نوێنەرایەتیی ڕاستەقینەی کوردستان بکەن و دوور بکەونەوە لە بەرژەوەندیی حزبی و کەسی".