پەرلەمانی تورکیا، ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی هاوپشتی و برایەتی لە سایتی فەرمی خۆی بۆ ڕایگشتی بڵاوکردەوە.
دوابەدوای پەسەندکردنی ڕاپۆرتەکە بەکۆی 47 دەنگی بەڵی بەرامبەر بە 2 دەنگی نەخێر و دەنگێکی پوچەڵ لە 18 شوباتی 2026دا پەرلەمانی تورکیا بەشێوەیەکی فەرمی ڕاپۆرتەکەی لە سایتی خۆیدا بۆ ڕایگشتی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی ئانکای تورکی، ڕاپۆرتەکە لە 110 لاپەرە و حەوت بەند پێکهاتووە، تێیدا باس لە کارەکانی کۆمیسیۆن، ئامانجەکانی کۆمیسیۆن، برایەتی نێوان کورد و تورک، هەڵسەنگاندنی لایەنەکانی پەرلەمان بۆ پڕۆسەکە، چەک سوتاندن و هەڵوەشانەوەی پەکەکە، ئەو یاسایانەی کە بۆ پڕۆسەکە پێویستن و هەروەها پڕۆسەی دیموکراتیکبوونی تورکیا دەکات.
هەروەها ئاماژە بەناوی هەر 51 ئەندامی لایەنە جیاوازەکانی پەرلەمان لەناو کۆمیسیۆندا کراوە.