ڕاستەوخۆ

کۆمیتەی ئازادیی: بێ ئازادی ئۆجالان ئاشتی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌دی نایه‌ت

reset font size increase font size

کۆمیتەی ئازادیی ئۆجالان له‌ باشووری كوردستان رایگەیاند، بە بێ ئازادیی ئۆجالان، ئاشتیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدی نایەت و بەرخۆدان لە زیندانی ئیمراڵی، هێمای بەره‌نگاربوونەوەی فاشیزمە.

کۆمیتەكه‌، لە 27ـیەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی لە 15ی شوباتی ساڵی 1999، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و هێشتنەوەی ئۆجالان لە زیندانی ئمرالیی شەرمەزار ده‌كات.

ئاماژە بەوه‌شدراوه‌، بە بێ دەستبەربوونی ئازادیی سیاسیی و دەرفەتی تێکۆشان بۆ رێبەریی، ئاشتیی مایندە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدی نایەت، تێکۆشانی ئۆجالان لە ئیمراڵی بۆ بونیادنانی ژیانێكی بەشکۆیه‌ لە کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکدا‌.

هاوكات باس له‌ تێکۆشانی ئۆجالان بۆ گەڕاندنەوەی رۆڵ و پێگەی ژن و کۆمەڵگە بۆ سیاسەت و ژیان دەکات و کەسایەتیی ئۆجالان وەک کلیلی چارەسەریی ئاشتیانەی کێشەکان لە کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ناودەبات.

لەکۆتایی راگەیەندراوەکەشیاندا كۆمیته‌ی ئازادی ئۆجالان له‌ باشوور، داوای یەکدەنگی و یەکڕیزیی کورد و ئازادیخوازان، بۆ ئازادیی ئۆجالان دەکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.