ڕاستەوخۆ

کۆمسیۆنی ئەمریکا بۆ ئازادیی ئایینی راپۆرتی ساڵی 2026ی بڵاوکردەوە

reset font size increase font size

کۆمیسیۆنی ئەمریکا بۆ ئازادیی ئاینی نێودەوڵەتی  (USCIRF)، ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی بۆ ساڵی 2026 بڵاوکردەوە و هۆشداری لە زیادبوونی پێشێلکارییەکان بەرامبەر کەمینە ئاینییەکان لە جیهان دەدات.

لە پەیوەندی بە وڵاتانی ناوچەکە، ڕاپۆرتەکە وردەکاریی زیاتری خستووەتەڕوو. لە بارەی ئێران ئاشکرای کردووە، ڕەوشی ئازادییە ئاینییەکان بە خراپی ماوەتەوە و حکومەت بە شێوەیەکی سیستماتیک، کەمینە ئاینی و مەزهەبییەکانی وەک بەهایی، سوننە، مەسیحی و زەردەشتییەکانی کردووەتە ئامانج، هاوکات فشارەکان بۆ سەر ژنان و کچان لەژێر ناوی ئایندا توندتر بوونەتەوە.

راپۆرتەکە لەبارەی عێراق رایگەیاندووە، هەرچەند هەنگاوی سەمبۆلیک نراون، بەڵام هێشتا گرووپە چەکدارەکان و میلیشیاکانی سەر بە حەشدی شەعبی وەک هەڕەشە بۆ سەر کەمینەکان ماونەتەوە. هەورەها ئاماژەی بە بەردەوامیی پێشێلکارییەکان لە تورکیا کردووە و رایگەیاندووە، پەرلەمان سنووربەندیی سیستماتیکی زیاتری بەسەر ئازادیی ئایین و بیروباوەڕدا سەپاندووە.

راپۆرتەکە لەبارەی رەوشی سوریا ئاشکرایکردووە، دوای 14 ساڵ لە شەڕی ناوخۆ، ڕەوشی ئازادییە ئاینییەکان بە شێوەیەکی خراپ تێکچووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هەرچەندە ئەو دەسەڵاتە کاتییەی کە خۆی سەپاندووە، بەڵێنیان دابوو کە مەزهەبگەرایی رەتبکەنەوە، بەڵام چاوپۆشییەکی سیستماتیک و بەردەوامیان بەرانبەر پێشێلکارییەکانی ئازادیی ئایینی نیشان داوە و کوشتار و ڕفاندنی عەلەوی، مەسیحی و دروزەکان بەردەوامە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.