کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور و ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ سەرۆکی بیلاروسیا ڕێککەوتنی دۆستایەتی و هاوکاری نێوان هەردوو وڵاتیان واژۆکرد.
پول پێرڤۆگۆ لە نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆکى بیلاڕوسیا لە تلیگرامى تایبەتى خۆى بڵاویکردوە، ئەو ڕێککەوتنەى کە لە نێوان هەردوو وڵات واژۆکراوە لەبارەى پەرەدانە بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان.
دوێنێ سەرۆکی بیلاڕوسیا گەیشتە کۆریای باکوور و لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: هاوکاری نێوان هەردوو وڵات کە لە سەردەمی سۆڤیەت دەستیپێکردووە، بەدرێژایی ساڵان بەردەوام بووە و لە ئێستاشدا گەشتووەتە قۆناغێکى نوێ.
لوکاشینکۆ گوتشى: سەرەڕای دووری جوگرافیای نێوان هەردوو وڵات، بەڵام هاوڵاتیانى وڵاتەکانمان خاوەن مێژووى هاوبەشن.