کۆریای باشوور ڕایگەیاند، بەشداریی لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان، بۆ دەستەبەرکردنی گەرەنتیی هاتوچۆی ئارام و ئازادی کەشتییەکان لە گەروی هورمز دەکات.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، کۆریای باشوور ئەو راگەیەنراوەی کە ڕۆژی پێنجشەممە بڵاوکرایەوە واژۆ دەکات و ئامادەیی خۆی بۆ بەشداریی لە هەنگاوە گونجاوەکان، بە مەبەستی دابینکردنی ئاسایشی گەروی هورمز دەربڕیوە.
راگەیەنراوەکە، سەرەتادا لەلایەن بەریتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، هۆڵەندا و ژاپۆنەوە واژۆ کرابوو، لە ئێستادا وڵاتانی کەنەدا، ئوسترالیا، نیوزیلەندا، دانیمارک، لێتۆنیا، سلۆڤێنیا، ئیستۆنیا، نەرویژ، سوید، فینلەند، چیک، ڕۆمانیا، بەحرەین و لیتوانیاش چوونەتە ڕیزی واژۆکارانییەوە.
تائێستا بە ڕوونی دیار نییە کە ئەم هەوڵانە بۆ دابینکردنی ئاسایشی ئەو گەروە ستراتیژییە، چ جۆرە هەنگاوێک لەخۆ دەگرن و شێوازی جێبەجێکردنیان چۆن دەبێت.