ڕاستەوخۆ

کوەیت: ئێران و گرووپە چەکدارەکان هێرشیان کردووەتە سەر دامەزراوە هەستیارەکانمان

reset font size increase font size

وەزارەتی دەرەوەی کوێت ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو بە درۆن هێرشکراوەتە سەر چەند ناوەندێکی گرنگ و هەستیاری وڵاتەکە، کوەیت ئێران و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تاران بە  هێرشەکان تۆمەتبار دەکات.

ڕۆژی هەینی 10ـی نیسانی 2026، وەزارەتی دەرەوەی کوەیت لە ڕاگەیەندراوێکدا لە ئێکس نوسیوویەتی، " بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دوژمنکارییانە دەکەین کە ئێران و  گرووپە چەکدارە لایەنگرەکانی، لە شەوی ڕابردوودا بە درۆن کردوویانەتە سەر چەند دامەزراوەیەکی گرنگی وڵاتەکە".

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم هێرشانە "پێشێلکارییەکی ڕوونی سەروەریی کوەیت و یاسا نێودەوڵەتییەکانە،" هەروەها هەڕەشەیە بۆ سەر ئەو هەوڵە نێودەوڵەتییانەی کە لەم دواییانەدا بوونە هۆی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران.

هاوکات وەزارەتی بەرگریی کوەیت ڕایگەیاند، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکە ئەو درۆنانەی تێکشکاندووە، کە ئاسمانی وڵاتەکەیان بەزاندووە و هەوڵیانداوە چەند ناوەندێکی هەستیار بکەنە ئامانج.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئێران وڵاتانی کەنداوی کردووەتە ئامانجی هێرشەکانی، هەروەها بەرەبەیانی چوارشەممە 8ـی نیسانی 2026، ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیریی پاکستان، لەسەر ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی دوو هەفتەیی ڕێککەوتن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.