ژمارهی كوژراوانی خوێندنگهی میناب گهیشته نزیكهی 150 كهس كه له بۆردومانێكی ئهمریكا و ئیسرائیلدا كرایه ئامانج.
پارێزگاری شاری میناب بە ئاژانسی سەداو سیمای وڵاتەکەی راگەیاندووە، بەپێی دواین ئامار، بەهۆی هێرشەکەی ئیسرائیل و ئەمریکاوە، ئائێستا 148 خوێندکار گیانیان لەدەستداوە، بەردەوام ژمارەکەش لە بەرزبونەوەدایە.
دوێنێ شهممه، ئەمریکا و ئیسرائیل بە هاوبەشی هێرشێکی ئاسمانیان بۆسەر ئێران دەستپێکرد، لە یەکێک لە هێرشەکان خوێندنگهیهكی قۆناغی سەرەتایی کچان کرایە ئامانج و بەهۆیەوە تائێستا، 148 خوێندکار گیانیان لەدەستداوە، چاوهڕوانیش دهكرێت ژمارهی كوژراوان زیاتر بن.