ڕاستەوخۆ

کورتولموش: جگە لە یەکگرتن و برایەتی چانسی ترمان نییە

reset font size increase font size

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بارودۆخێکی قورسدا تێدەپەڕێت، وەکو تورکیا جگە لە پاراستنی یەکڕیزی، یەکگرتن و برایەتی لە ئاستی ناوخۆدا هیچ چانسێکی ترمان بۆ نەماوەتەوە.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵو نوعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ئاماژەی بەوەکردووه‌، دوژمن ماوەی سەد ساڵە سیناریۆی دابەشکردنی خاک و گەلی تورکیا دادەڕێژێت، ئەرکی سەر شانی ئه‌وانیش پاراستنی یەکپارچەیی خاک و گەل نەتەوەکەیانە.

دەشڵێت، هەندێک لایەن نەتانیاهو هاندەدەن بۆ جەنگ، پێی دەڵێن: تۆ داودی دووەمی، پاشایەتی داودت بۆ دروستدەکەین، به‌ڵام نەتانیاهو، نەک هەر نابێتە داودی دووەم، بەڵکو هیتلەری دووەمی لێدەرده‌چێت.

گوتیشی، بەهۆی پڕۆسەی چارەسەرییەوە، تورکیا هەنگاوی باشی لە دیموکراتیکبوونی وڵاتەکەدا ناوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.