میدیا عێراقییەکان دەڵێن، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی عەلی زەیدی، وەک کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی دیاری بکرێت بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق.
ئاژانسی هه‌واڵی عێراق بڵاویکردەوە، لە ئێستادا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعەکان له كۆبوونه‌وه‌دایه، بۆ دیارییكردنی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، تاوەکو بە فەرمی ڕابگەیەنرێت.
لە دوای هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراقەوە لە 11ـی نیسانی 2026، بەگوێرەی دەستوور ماوەی 15 رۆژ لەبەردەم چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بوو، بۆ ئەوەی وەک گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی کاندیدی خۆی بۆ پێکهێنانی حکومەت پێشکەش بە سەرۆککۆماری عێراق بکات.
عەلی زەیدی کێیە؟
ناو: عه‌لی فالح كازم زه‌یدی
ڕه‌گه‌زنامه: عێراقی
ته‌مه‌ن: 40 ساڵ
ساڵی له دایكبون: 1986
بڕوانامه: ده‌رچووی كۆلێژی یاسایه
به‌كالۆریۆس له یاسا، به‌كالۆریۆس له دارایی و بانك ، ماسته‌ر له دارایی و بانك
ئه‌ندامی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی عێراق
زیاتر وه‌ك سه‌رمایه‌دار و گه‌وره بازرگانێك ده‌ناسرێت
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕیی بانكی باشور (مصرف الجنوب)
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕیی كۆمپانیای نیشتمانیی هۆڵدینگ
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕیی زانكۆی شه‌عب
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕیی په‌یمانگه‌ی پزیشكیی عه‌شتار