گوتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند: بەمنزیکانە کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگای نێوان کەلار -کفری دەکەونە کار .
سامان عەلی گوتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاندووە: لە ئێستادا کامێراکان سەرپێچی تۆمارناکەن، چونکە هەندێک وردەکاری ماوە، کە بەشێکیان بریتین لە هێڵ و هێماکانی شەقامەکان و دیاریکردنی خێرایی و هێماکانی تیژڕەویی تاوەکو ئەوانەش کۆتایی نەیەن کامێراکان سەرپێچی تۆمار ناکەن.
گوتوشیەتى: پێش ئەوەی کامێراکان بکەونە کار و سەرپێچی تۆماربکەن لەڕێگەی میدیا و بڵاوکراوەوە شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە لە تۆمارکردنی سەرپێچیییەکانیان.