ڕاستەوخۆ

کاروانی دووەمی ئاوارەکانی عەفرین دەگەڕێنەوە زێدى خۆیان

reset font size increase font size

لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتیی سوریا، کاروانێکی دیکەی ئاوارەکانی عەفرین لە قامیشلۆوە بەرەو زێدی خۆیان بەڕێکەوتن.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەنجومەنی ئاوارەکانی عەفرین و شەهبا، ئەم کاروانە لە 200 بنەماڵە پێکهاتووە کە بە 14 پاس، 48 بارهەڵگر و ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی تایبەت کە لە قامیشلۆوە بەڕێکەوتوون.

ئەم کۆچبەرانە خەڵکی ناوەندی شاری عەفرین و ناوچەی ڕاجۆن و بڕیارە لە ڕێگەی نێودەوڵەتیی  ئێم 4 ـەوە بگەنەوە شوێنەکانی خۆیان.

جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی پارێزگای حەسەکە، مەحموود خەلیل، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس گەڕانەوەی ئەم کاروانەی پشتڕاست کردووەتەوە.

شایانی باسە کاروانی یەکەمی ئاوارەکان کە لە 400 بنەماڵە پێکهاتبوو، لە 9ـى مانگی ڕابردوو گەڕابوونەوە بۆ عەفرین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.