سەرۆکی ئەنجومەنی مافی مرۆڤى ڕوسیا بڵاوى کردەوە، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی وڵاتەکەمان بڕیارێکی واژۆکرد، کە بەهۆیەوە 23 ژنى زیندانى ئازاد دەکرێن، کە بریتین لە دایک و کەسوکاری ئەو کەسانەی کە بەشدارییان لە هێرشى سەربازیی ئۆکرانیادا کردووە.
ڤالێری فادێیڤ، سەرۆکی ئەنجومەنی مافی مرۆڤى ڕوسیا لە سەکۆى تایبەتى خۆى لە ئێکس ئاماژەى بەوەکردووە: ئەم هەنگاوە مرۆییە پابەندبوونی حکومەت نیشان دەدات بۆ پشتگیریکردنی خێزانەکان و دابینکردنی دەرفەتی دووەم بۆ ئەو کەسانەی کە بەڕاستی پێویستیان بە یارمەتی هەیە.
گوتوشیەتى: داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ ڕۆڵێکی سەرەکییان لە دەرکردنى بڕیارەکەدا هەبووە .
باسىلەوەشکردووە: بەهۆی پێداگری و کارەکانی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ پوتین فەرمانی لێخۆشبوونەکەى واژۆ کرد.