ڕاستەوخۆ

ژنە زیندانییەکی سیاسیی لە سنە مانی لە خواردن گرتووە

reset font size increase font size

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە، کەژاڵ رەحمانی لە بەندی تاکەکەسیی ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی سنە "زیندانی ژنان" راگیراوە و بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە دەستبەسەرکردنی، مانی لە خواردن گرتووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو رێکخراوە، کەژاڵ رەحمانی رۆژی پێنجشەممە، 5ی حوزەیرانی 2026، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکردنی کەژاڵ، عیسا فەیزی "هاوژینی" و دانیال رەحمانی "برای" لەلایەن هەمان هێزەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

تاوەکو ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو سێ هاوڵاتییە کوردە و ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەیان کراون، لەلایەن دامەزراوە فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە رانەگەیێندراون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.