ڕاستەوخۆ

ژنێک لە گوندێکی کەرکوک بە چەقۆ کوژرا

reset font size increase font size

پۆلیسی کەرکوک لێکۆڵینەوەکانی لە بارەی کوژرانی ژنێک لە سنووری ناحیەی پردێ دەستپێکرد، بە گوێرەی زانیاریی سەرچاوەکان ئەو ژنە بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە بووەتە قوربانیی.

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دووبز و پردێ، لێکۆڵینەوەیان لە بارەی کوژرانی ژنێک لە گوندی (سەربیر)ـی سەر بە ناحیەی پردێ لە پارێزگای کەرکوک دەستپێکردووە. دوای گەیشتنی هێزە ئەمنییەکان بۆ شوێنی ڕووداوەکە ڕایانگەیاندووە، ژنەکە بە چەقۆ کوژراوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکانی پۆلیس، هۆکاری ئەم تاوانە بۆ ناکۆکییەکی پێشووی خێزانی دەگەڕێتەوە. لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوەکان بۆ کۆکردنەوەی بەڵگە پزیشکییەکان و تۆمارکردنی گوتەی شایەتحاڵەکان بەردەوامە، ئەوەش بە ئامانجی دەستنیشانکردن و دەستگیرکردنی ئەنجامدەری سەرەکیی تاوانەکە و ڕادەستکردنی بە دادگە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.