ژنێکی کورد بە ناوی "دیلان یەشیل گۆز''، سیاسەتمەداری کورد، لە کابینەی نوێی حکومەتی هۆڵەندا وەک جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگری دەستنیشانکرا.
دیلان، لە ئەکاونتی فەرمی خۆی لە X، ئاماژەی بەوە کردووە، جێگەی شانازییەکی گەورەیە بۆی کە وەک جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگریی هۆڵەندا دەستنیشان کراوە.
دیلان یەشیل گۆز، لە ساڵی ١٩٧٧ لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لە خێزانێکی کورد لەدایکبووە و بە منداڵی لەگەڵ خێزانەکەی کۆچیان کردووە بۆ هۆڵەندا.