ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌كه‌ی پاكستان بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌كی ئه‌فغانستان بۆ 17 كه‌س به‌رزبوه‌وه، قه‌نده‌هار هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توند ده‌كات.
وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان دەڵی، هێرشی سەر هەرێمەکانی نەنگەرهار و پکتیکا بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان کەس، کە ژن و منداڵیشی تێدایە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئەو کاره‌ی پاكستان پشێلکارییە بەرامبەر بە یاسا نێودەڵەوتییەکان و بنەماکانی دراوسێتی نێوان دوو دەوڵەتی باش.
گوتەبێژی وەزارەتەکەش رایگه‌یاند، ئێمە سوپای پاکستان بە بەرپرسیاری بە ئامانگرتنی هاوڵاتیانی مەدەنی دەزانین و بەگوێرەی خۆی وەڵامی پێویستی دەدەینەوە.
لەبارەی ژمارەی کوژراوەکانیش تەندروستی سەر بە نەنگەهار رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکەوە لانیکەم 17 کەس کوژران، چه‌ند كه‌سێكیش لەژێر داروپەردووی بیناکاندا ماون.