ڕاستەوخۆ

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: ئێران لە دوای شەڕەوە 42 زیندانیی سیاسی لەسێدارەداوە

reset font size increase font size

ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی (Amnesty International) هۆشداریی بەپەلە لەبارەی مەترسیی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ ژمارەیەک زیندانیی سیاسی لە ئێران دەدات و ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی نێوان (ئێران و ئەمریکا-ئیسرائیل) تا ئێستا، لانیکەم 42 زیندانیی سیاسی لەسێدارەدراون.

باس لەوەش دەکات، تاران سزای سێدارە وەک ئامرازێکی سیاسی بۆ تۆقاندنی کۆمەڵگە، بێدەنگکردنی شەقام و چڕکردنەوەی کەشی سەرکوتکاری بەکاردەهێنێت.

ڕێکخراوەکە لە ڕاپۆرتێکی نوێیدا داوا لە کاربەدەستانی ئێران دەکات دەستبەجێ سزای لەسێدارەدانی سەر پێنج زیندانیی سیاسی لە زیندانی 'شێبان'ی ئەهواز مەسعوود جامەعی، عەلیرەزا مورداسی، فەرشاد ئیعتمادی فەر، ڕەزا عەبدۆلی، و حەسەن موسلاوی ڕابگرێت.

هاوكات ڕەخنەی توند لە سیستمی دادوەریی ئێران دەگرێت کە ڕەوتی دادگاییکردنی نەیارانی پڕ بووە لە پێشێلکاریی جدی یاسایی، و هۆشداریش دەدات کە زیندانی "شێبان" لەڕادەبەدەر قەرەباڵغە و بەهۆی بێبەشکردنی بەردەوامی زیندانیان لە خزمەتگوزاریی پزیشکی و دەرمان، ژیانیان لە مەترسییەکی گەورەی هەمیشەییدایە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.