ڕاستەوخۆ

ڕۆژنامەنووسێک: دوای ڕێککەوتنی دیمەشق و ڕۆژاڤا گۆڕانکاریی زۆر ڕوویداوە

reset font size increase font size

ڕۆژنامەنووسێک لە ڕۆژاڤای کوردستان دەڵێ، دوای ڕێککەوتنی دیمەشق و ڕۆژاڤا گۆڕانکاری زۆر ڕوویداوە و پێشبینی کردنەوەی دەروازەی نێوان نوسەیبین و قامیشلۆ دەکرێت.

ڕۆژی 29ی 1ی 2026 ڕێککەوتنێک لەنێوان هێزەکانی هەسەدە و حکومەتی کاتیی سوریا واژۆ کرا و لە 30ی 1 بە فەرمی ڕاگەیەندرا، ڕێککەوتنەکەش بریتی بوو لە دووبارە جێگیرکردنەوەی هێزی سەربازی و ئاسایشی ناوخۆ لە ناوچەکانی جزیرە و کۆبانێ.

هەروەها ئامانجی تێکەڵکردنی دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆسەر بوو لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا. ڕێککەوتنیش کرا کە ئاوارەکان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

ڕۆژنامەنووس ئەنەس یڵدز، هەڵسەنگاندنی سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی دوای ڕێککەوتنەکەی 29ی 1 کرد. ئەنەس یەڵدز سەرنجی بۆ ئەو خاڵانەی ڕێککەوتنەکە ڕاکێشا کە سەریان هەڵدا و دەڵێ، دوای ڕێککەوتنەکە گۆڕانکاری زۆر ڕوویداوە، بەتایبەتی لە شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ ناوچەی هاوبەش لە ڕووی ئەمنییەوە دیاریکراوە، گەمارۆی سەر کۆبانێ تا ڕادەیەکی دیاریکراو هەڵگیرا، ڕێگای خێرای M4 بە ڕووی هاتوچۆدا کرایەوە، گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین دەستی پێکردووە.

دەشڵێ، هەرچەندە تا ئێستا زۆرێک لە خێزانەکان لە ماڵەکانیانەوە ئاوارە بوون بۆ شەهبا و لە شەهباوە بۆ حەسەکە، لەوێشەوە بۆ کۆبانێ، لەم ڕۆژانەدا نزیکەی 400 خێزان بۆ ناو عەفرین گەڕانەوە و ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی نەورۆزەکەیان لە عەفرین بگێڕن.

ئەنەس یەڵدز هەروەها تیشکی خستەسەر خاڵە ئابورییەکانی ڕێککەوتنەکە و لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "حکومەتی دیمەشق زۆر ئەرێنی نییە لە کردنەوەی دەروازەی تیلکۆچەر لەنێوان ڕۆژاڤا و باشور، چونکە لە ئێستادا شەڕ لەنێوان ئێران و ئیسرائیل هەیە. بەڵام لە دوای نەورۆز و لە مانگی نیساندا، وادەیەکیان بۆ کردنەوەی دەروازەی نوسەیبین-قامیشلۆ دیاری کردووە".

ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕەنگە لە 30ی ئازاردا دەروازەی نوسەیبین بکرێتەوە، حکومەتی دیمەشق و ئیدارەی خۆسەر کارمەندی هاوبەشیان بۆ دەروازەی سێمالکا دیاری کردووە بۆ کارکردن لە دەروازەکە، لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا پرسەکانی ئابووری و بازرگانی و ئیدارەی هاوبەش ڕوونتر دەبنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.