ڕاستەوخۆ

ڕۆژنامه‌یه‌كی كوه‌یتی: موجتەبا خامنەیی لە ڕوسیا چارەسەری پزیشکیی وەردەگرێت

reset font size increase font size

 ڕۆژنامەیەکی کوەیتی دەڵێت، ڕێبه‌ری نوێی ئێران بۆ چاره‌سه‌ر براوه‌ته‌ ڕوسیا، عه‌باس عێراقچیش ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت، ته‌ندروسته‌ و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه‌.

ڕۆژنامەی "جەریدە"ـی کوەیتی، بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی نزیک لە موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری نوێی ئێران بڵاویکردووەتەوە، موجتەبا خامنەیی دوای برینداربوونی، بە نهێنیی گواستراوەتەوە بۆ مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتویه‌تی، موجتەبا نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ کراوە و چارەسەری پزیشکیی وەردەگرێت، چونکە بەدەستهێنانی چارەسەر لە ئێران قورسە.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتوشیه‌تی، لەسەر پێشنیازی ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا، موجته‌با خامنه‌یی گواستراوەتەوە بۆ ڕوسیا بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند "ڕێبەری باڵای ئێران تەواو تەندروستە و بە تەواوی دۆخەکە بەڕێوە دەبات."

 

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.