وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ناهێڵن هەڕەشەکانی ئێران بۆ کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز و دامەزراندنی سیستەمێکی نوێی وەرگرتنی پارە له گهروهكه سەربگرێت.
مارکۆ ڕۆبیۆ ئاماژە بەوەشدەکات، ئەمریکا پلانی هەیە ئامانجەکان لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا بەدەست بهێنرێن، نەک چەندین مانگ.
دهشڵێ، هەرچەندە کێشەکان دەتوانرێت لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکرێت، بەڵام ئامادەکاریی بۆ ئەگەرە جیاوازەکانیش دەکەین، چونکە مامەڵە لەگەڵ ڕژێمێک دەکەین کە ماوەی نزیکەی 47 ساڵە لە دەسەڵاتدایە و پشتیوانی دیپلۆماسی نییە.
ڕۆبیۆ جهختی لهوهكردهوه، ئامانجیان لەناوبردنی، هێزی ئاسمانی ئێران، هێزی دەریایی، کەمکردنەوەی توانای موشەکی، لەناوبردنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانه.