ڕاستەوخۆ

ڕووسیا نەوت و غاز بۆ کوبا دەنێرێت

reset font size increase font size

ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز بڵاویکردەوە، سەرەڕای فشار و سزاکانی ئەمریکا، بەڵام ڕووسیا دەستیکردووە بە دابینکردنی وزە بۆ کوبا و لەوچوارچێوەشدا کەشتیەک کە بڕێکى زۆر نەوت و غازى هەڵگرتووە لە ڕووسیاوە بەڕێکەوتووە بەرەو کوبا.

دەشڵێن، ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە، کە قەیرانێکی سەختی وزە لە کوبادا هەیە، چونکە بەم دواییانە ڕووبەڕووى بڕانى کارەبای سەرتاسەری بوەوە و ئەوەش بەهۆى ئەوەى چەند مانگێگە لە ڤەنزوێلاوە نەوتیان پێنەگەشتووە.

باس لەوەشکراوە، پێشبینی دەکرێت زیادبوونی دابینکردنی وزە یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەرکردنى دۆخى نەخۆشخانە و گواستنەوە گشتیەکان کە بەهۆى نەبوونى سوتەمەنى پەکیان کەوتووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.