ڕاستەوخۆ

ڕوسیا و ئۆکرانیا بەشێکی دیکەی دیلەکانیان ئاڵوگۆڕ کرد

reset font size increase font size

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ڕایگەیاند، ڕوسیا و ئۆکرانیا ئاڵوگۆڕی دیلەکانیان دەسیپێکردووەتەوە و  لە چوارچێوەی ئاڵوگۆڕەکەدا مۆسکۆ و کیڤ هەریەکەیان 193 سەربازیان ئاڵوگۆڕ کرد.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئەمریکا و ئیمارات نێوەندگیرییان کردووە بۆ گەڕانەوەی سەرباز و گۆڕینەوەی دیلەکان.

لە 11ـی نیساندا ڕوسیا و ئۆکرانیا، هەریەکەیان 175 سەربازی دیلی دیکەیان  ئاڵوگۆڕ کرد، جگە لەوەش حەوت کەس لە دانیشتووانی ناوچەی کۆرسک گەڕانەوە بۆ مۆسکۆ.

ئاڵوگۆڕی دیلەکان بەگوێرەی ڕێککەوتنێکە لە نێوان هەردوو وڵات کە لە لە 5 و 6ـی ئازاردا ئەنجام دراوە و لە یەکەم ڕۆژی ئاڵوگۆڕەکەدا هەردوولا هەریەکەیان 200 دیلیان ئاڵوگۆڕ کرد و لە ڕۆژی دووەمیشدا 300 دیکەیان ئاڵوگۆڕ کرد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.