ڕاستەوخۆ

ڕوسیا: ئێران چەکە ئەتۆمییەکەی تاقیکردەوە

reset font size increase font size

دیمیتری مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیا ڕایگەیاند، "ئێران چەکە ئەتۆمییەکەی تاقیکردەوە، کە ناوی گەرووی هورمزە".

دیمیتری مێدڤێدێڤ، لە هەژماری خۆی لە ئێکس نوسیوویەتی، "ڕوون نییە ئاگربەستی نێوان واشنتن و تاران چۆن جێبەجێ دەکرێت، بەڵام شتێک یەکلابووەتەوە، ئەویش ئەوەیە کە ئێران چەکە ئەتۆمییەکەی تاقیکردەوە، ئەویش ناوی گەرووی هورمزە، کە تواناکانی لەناوناچن".

گەرووی هورمز، بە شادەماری ئابووریی جیهان و بازاڕی وزە دادەنرێت. لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، هەڕەشەی داخستنی ئەم ڕێڕەوە ئاوییە، لە دروشمێکی سیاسییەوە گۆڕا بۆ هەڕەشەیەکی مەیدانی.

گەرووی هورمز، گەورەترین خاڵی گواستنەوەی نەوتە لە جیهاندا. بەگوێرەی ئامارەکانی دامەزراوەی زانیاریی وزەی ئەمریکا، ڕۆژانە نزیکەی 20 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو لە گەرووەکەوە تێپەڕ دەبوو، کە دەیکردە لە 20%ـی تەواوی نەوتی بەرهەمهێندراوی جیهان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.