ڕاستەوخۆ

ڕوانگەی مافی مرۆڤی عێراق: بەهۆی هێرشەکانەوە 62 کەس کوژراون

reset font size increase font size

ڕوانگەی مافی مرۆڤی عێراق ڕایگەیاند، لە دەستپێکی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، زیاتر لە 85 ناوچە لە عێراق بە ئامانجگیراوە، بەهۆیەوە 62 کەس کوژراون و 110 کەسیش بریندار بوون.

لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕوانگەی مافی مرۆڤی عێراق ئاشکرایکرد، لە ڕۆژی 28ـی مانگی ڕابردووەوە، زیاتر لە 85 ناوچەی جیا جیا لە عێراق بە ئامانجگیراوە و بەهۆیەوە، لانیکەم 62 کەس کوژراون و 110 کەسیش بریندار بوون.

ڕوانگەکە دەڵێت، پارێزگای ئەنبار زۆرترین هێرشیکراوەتەسەر و 19 جار بە ئامانجگیراوە، بەهۆیەوە 31 کوژراو و 20 برینداری لێکەوتووەتەوە، چوار جار شاری بەغدادیش بە ئامانجگیراوە و 11 کوژراو و 11 برینداری لێکەوتووەتەوە.

ڕوانگەی مافی مرۆڤی عێراق هۆشداریی دەدات لە بە ئامانجگرتنی ناوچە قەرەباڵغ و مەدەنیشیینەکان، چونکە زۆرترین قوربانیی بێ تاوانی لێدەکەوێتەوە 

ڕوانگەکە، داوای هەوڵی جدیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق دەکات، بۆ ئەوەی هێرشەکان ڕابگیرێن کە بە پێشێلکاریی سەروەریی عێراق و یاسا نێودەوڵەتییەکان دادەنرێن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.