له سه‌ره‌تای جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران، ئاسمانی عێراق به‌ڕووی هه‌موو گه‌شته ئاسمانییه‌كان داخراوه، ئه‌وه‌ش زیانێكی گه‌وره‌ی به ئابووریی وڵاته‌كه گه‌یاندووه، كه به سه‌دان هه‌زار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
ڕوانگه‌ی "ئیكۆ" بۆ ئابووریی و وزه ده‌ڵێت، به‌هۆی داخستنی ئاسمانه‌كه‌ی، ڕۆژانه عێراق 360 هه‌زار دۆلار له ده‌ستده‌دات.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، پێش 28ـی شوبات و ده‌ستپێكردنی جه‌نگ، ڕۆژانه نزیكه‌ی 800 فڕۆكه‌ی جۆراوجۆر به ئاسمانی عێراقدا تێپه‌ڕیوه، بۆ هه‌ر فڕۆكه‌یه‌كیش، نزیكه‌ی 450 دۆلار وه‌رده‌گیرا، ئه‌و داهاته‌ش نزیكه‌ی 360 هه‌زار دۆلاری ڕۆژانه بوو، بۆ مانگێكیش به نزیكه‌ی 10 ملیۆن و 800 هه‌زار دۆلار بووه.
له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنه سه‌ربازییه‌كانی جه‌نگ له ناوچه‌كه، ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نیی فڕۆكه‌وانیی عێراق، ماوه‌ی ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان درێژ ده‌كاته‌وه، ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو ڕاگرتنهكهی درێژكرده‌وه و تاوه‌كو نیوه‌ڕۆی سیشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رده‌وامه.