ڕاوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دەڵێ، بۆ ماوه‌ی پێنج مانگ عێراق ده‌توانێت خۆی ڕابگرێت به‌رامبه‌ر ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی به‌هۆی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست دروستبووه.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ده‌ڵێت: داخستنی گه‌روی هورمز به‌هۆی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئێران، کاریگەری له‌سه‌ر ته‌واوی بواره‌كانی دارایی و ئابوریی عێراق ده‌رده‌كه‌وێت به تایبه‌ت له مانگه‌كانی چوار و پێنجی داهاتوو ئه‌گه‌ر جه‌نگ و ناسه‌قامگیریی ناوچه‌كه به‌رده‌وام بێت.
ده‌شڵێت: بەڵام به‌هۆی پێگه‌ی به‌هێزی دارایی عێراق، كاریگه‌ریی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر عێراق نابێت و ده‌توانێت دۆخه‌كه تێبپه‌ڕێنێت، هه‌روه‌ك ده‌توانێت قه‌رزی ناوخۆیی بكات بۆ دابینكردنی پاره‌ی پێویست بۆ موچه و چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تیی و به‌ڕێوه‌بردنی ئیشوكاره‌كانی.