ڕاستەوخۆ

چەند شەقامێکى سەرەکى سلێمانى دادەخرێن

reset font size increase font size

سەرۆکایەتى شارەوانى سلێمانى بڵاویکردەوە، شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری قیرتاوکردن، لە کاتژمێر 6ـى سبەی چەند شەقامێک بەربەست دەکرێن.

ئاماژە بەوەشکراوە، شەقامی نزیک فلکەی قەرەداغ بە ئاڕاستەی پردی وڵووبە و سایدی ڕۆیشتن لە شەقامی کۆتایی گەڕەکی تاڤگە بە ئاڕاستەی فلکەی هەواری شار دادەخرێن.

دەشڵێن، ئامادەکاریی بۆ قۆناغی دووەمی قیرتاوکردنی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود لە چوار ڕیانی سەرچنار بە ئاڕاستەی تەلاری هونەر دەستیپێکردووە و لە ئێستادا شەقامەکە بەربەست کراوە.

گوتوشیانە، داواکارین لە شۆفێران بۆ دوورکەوتنەوە لە دروستبوونی جەنجاڵی، ڕێگاکانی دەوروبەر وەک جێگرەوە بەکاربهێنن تا ئەو کاتەی تیمەکانمان کارەکانیان کۆتایی پێدەهێنن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.