ڕاستەوخۆ

چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ شوێنگرەوەی مالیکی کۆدەبنەوە

reset font size increase font size

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ چوارچێوەی هەماهەنگی بەبێ مالیکی کۆدەبێتەوە و چوار سەرکردەی هاوپەیمانییەتییەکەش له‌ هه‌وڵی دانانی کەسێکی دیکەن بۆ جێگرەوەی.

بەشێک لە میدیا عێراقی و عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی لەماڵی هومام حەمودی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عیراق کۆدەبنەوە، نوری مالیکیش بەشداریی کۆبوونەوەکە ناکات.

بەپێی ئاماژە و زانیارییە بڵاوکراوەکانی میدیا عێراقییەکان، هەریەکە لە محەممەد شیاع سودانی و عەمار حەکیم و هادی عامری و قەیس حەزعەلی، پێکەوە هەوڵدەدەن کەسێکی دیکە بۆ شوێنگرەوەی مالیکی کاندید بکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە خودی مالیکی و دەوڵەتی یاسا ڕایانگەیاندوە، تا ئێستا مالیکی کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگییە و دەنگۆکانی کشانەوەی ناڕاستن.

داواكاری كشانه‌وه‌ی مالیكی له‌سه‌ر داوای ئه‌مریكا و دۆناڵد تره‌مپه‌، هۆشداری توندیان داوه‌ته‌ به‌رپرسانی عێراق ئه‌گه‌ر مالیكی ببێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆكوه‌زیران سزای قورس به‌سه‌‌ر عێراقدا ده‌سه‌پێنن.

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.