هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان هێرشكردنه سه‌ر باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبیی و ده‌سته و نوێنه‌رایه‌تییه دیبلۆماسیه‌كان سه‌ركۆنه ده‌كات.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی ده‌ڵێت، شه‌وی ڕابردوو هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی به ئاماده‌بونی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیی و ژماره‌یه‌ك گه‌وره فه‌رمانده‌ی ئه‌منیی و حه‌شد، كۆبونه‌ته‌وه و تاوتوێی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییه ئه‌منییه‌كانی ناوخۆی عێراقییان كردووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه سه‌ركۆنه‌ی هێرشی سه‌ر باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبیی و هێزه ئه‌منیه‌كان و ده‌سته و نوێنه‌رایه‌تیه دیبلۆماسیه‌كانیان كردووه، هه‌روه‌ها جه‌ختیانكرده‌وه ئه‌و هێرشانه پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی عێراقه و سه‌قامگیریی و ئاسایشی وڵاته‌كه تێكده‌دات.
سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی، داوای گرتنه‌به‌ر ڕێوشوێنی پێویستیان كرد بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تیی ده‌سته دیبلۆماسیه‌كان و دامه‌زراوه و ناوه‌نده ئه‌منیی و گرنگه‌كانی وڵات و ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كان.