چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان، سه‌ركۆنه‌ی هێرشكردنه سه‌ر ده‌سته و نوێنه‌رایه‌تیه دیبلۆماسیه‌كان ده‌كات و پشتیوانیی خۆشی بۆ ده‌ستگیركردنی گروپه چه‌كداره‌كان ده‌ربڕی.
هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، له دواكۆبوونه‌وه‌یاندا، تاوتوێی دوایین گۆڕانكاریی و پێشهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌یان كردووه.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی، جگه له سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر ده‌سته و نوێنه‌رایه‌تیه دیبلۆماسیه‌كان له عێراق، پشتیوانیی خۆیان بۆ جێبه‌جێكردنی یاسا دووپاتكردووه‌ته‌وه.
ڕاشیگه‌یاندووه، پشتیوانیی له گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێن و ڕێكاری توند ده‌كه‌ن دژی ئه‌و گروپانه‌ی هێرشه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیربكرێن و بدرێنه دادگا.
هاوكات لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان، سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشانه‌شیان كرد، كه ده‌كرێنه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی.