بەهۆی كاریگه‌رییه‌كانی جەنگی ئێرانەوە، هه‌نارده‌ی سه‌وزه و میوه له ئێرانه‌وه بۆ توركیا كه‌مبووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش نرخی سەوزەی لە بازاڕەکانی باکوری کوردستان بەرزكردووهتهوه.
ئاژانسی هه‌واڵی میزۆپۆتامیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوای هێرشەکانی ئەمریکا - ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، نرخی سەوزە لە شارەکانی باکوری کوردستان، بەتایبەتی لە شاری وان، قۆناغ بە قۆناغ به‌رزبووه‌ته‌وه، به جۆرێك، نرخی كیلۆیه‌ك بیبه‌ر له 3 هه‌زار دیناره‌وه گه‌یشتووه‌ته 9 هه‌زار دینار.
سەوزەفرۆشەکانی وان قسه‌یان بۆ ئاژانسه‌كه كردووه و ده‌ڵێن، هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخه‌كان، هاوردەکردنی سەوزەوات و خۆراکە سەرەکییەکانە لە ئێرانه‌وه، كه ئێستا كه‌مبووه‌ته‌وه.
ده‌شڵێن، لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخەکان، حکومەتی تورکیاش هەفتەی جارێک باج دەخاتە سەر سەرجەم کەلوپەلە هاوردەکان، هەر بەم هۆیەشەوە دانیشتوانی شارەکە دەرەقەتی بەرزبوونەوەی نرخەکان نایه‌ن و بازاڕی سەوزەفرۆشانیش لاواز بووە.
باسیان له‌وه‌ش كردووه، به‌هۆی گرنگینه‌دانی حكومه‌ت به كه‌رتی كشتوكاڵیی له ناوخۆدا، بەناچاری پێداویستییە سەرەکییەکانی ڕۆژانەیان لە ئێرانەوە هاوردە دەکەن.