سوپای ئیسراییل ڕایگەیاند، هێرشی بەرفراوانیان بۆ سەر ژێرخانەکانی حکومەتی ئێران دهستپیكردووه.
سوپای ئیسراییل کەمێک پێش ئێستا لە تۆڕی ئێکس بڵاویكردهوه، لە تاران، ئەسفەهان و باشووری ئێران هێرشی بەرفراوانیان بۆ سەر ژێرخانەکانی ئهو وڵاته دەستپێکردووە.
میدیاکانی ناوخۆی ئێرانیش، روودانی تەقینەوەی گەورە لە شارەکانی جاسک، بەستەک و بەندەرعەباس، هەروەها لە شارەکانی تاران، کەرەج، هەمەدان و ئەسفەهان بڵاوکردووە.
ئاژانسی هەواڵی میزانی سەر بە دەزگای دادوەریی ئێران ڕایگەیاند، بینای پارێزگاریی ئەسفەهان کراوەتە ئامانج.
هاوكات شایەتحاڵەکان بە بی بی سی ـیان ڕاگەیاندووە، دەنگی تەقینەوەی زۆر بەهێزیان لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای تاران و ناوچەی گەرمدرە لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئەلبورز بیستووە.