ڕاستەوخۆ

چه‌ندین وڵات داوا له‌ هاووڵاتیانیان ده‌كه‌ن به‌ خێرایی ئێران جێبهێڵن

reset font size increase font size

هه‌رچه‌نده‌ بڕیارە سبەی، پێنجشەممە گەڕی سێیەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە جنێفی سویسرا بەڕێوەبچێت، به‌ڵام هێشتا به‌شێك له‌ وڵاتان به‌رده‌وام داوا له‌ هاووڵاتیانیان ده‌كه‌ن خاكی ئێران جێبهێڵن.

ئوستورالیا یه‌كێكه‌ له‌ وڵاتانه‌ی ده‌یه‌وێت هاووڵاتیانی ئێران جێبهێڵێت و ده‌ڵێت، دۆخەکە ناوچەکە بە ئاڵۆزی ماوەتەوە و مەترسیدارە بەزووترینکات ئێران بەجێبهێڵن.

ئەڵمانیاش ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، دۆخی ئێران و ناوچەکە زۆر توندە، ناتوانرێت پێشبنی پێکدادانی سەربازی بکرێت.

هاوكات هندستان، لە رۆژی دووشەممەی رابردوه‌وە داوای لە زیارەتکارانی ئاینی و خوێندکاران وڵاتەکەی لە ئێران کردووە بەهەر شێوەیەک بێت ئێران جێی بهێڵین.

هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه‌ له‌، پۆڵەندا، سڕبیا، کۆریای باشوور، سوید و ئەمریکاش هاوشێوه‌ی وڵاتانی دیكه‌ داوا له‌ هاووڵاتیانیان ده‌كه‌ن به‌ زوویی ئێران جێبهێڵن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.