سەرۆکی دامەزراوەی پەی، لە بارەی مووچەی پەرلەمانتارانی هەرێمی کوردستانەوە رایگەیاندووە، تەنها لەم خولەدا هەر پەرلەمانتارێک 84 ملیۆن و700 هەزار دیناری وەک مووچە وەرگرتووە، لەکاتێکدا تەنها یەک جار پەرلەمان کۆبووەتەوە ئەوەش بۆ سوێندخواردن بووە.
سەروەر عەبدولرەحمان سەرۆکی دامەزراوەی پەی دەشڵێت، پەرلەمانتاران مووچەی مانگانەیان حەوت ملیۆن و 700 هەزارە، تەنها 97 پەرلەمانتار مانگانە 746 ملیۆن و 900 هەزار دینار وەردەگرن.
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 20/10/2024 بەڕێوە چووە لەو ماوەیەشدا تەنها یەکجار پەرلەمان کۆبووەنەوەی خۆی ئەنجامداوە و تا ئێستا هیچ وادەیەک نییە بۆ کۆبوونەوەی داهاتوویان دیارینەکراوە.
مووچەی مانگانەی هەر پەرلەمانتارێکی هەرێمی کوردستان هەشت ملیۆن و 500 هەزار دیناره، بەڵام بەهۆی ئەوەی پەرلەمانی هەرێم کۆنەبوەتەوەو لیژنەکانی دروست نەکردووە، ڕۆڵ و کاری ئەندامانی لیژنەکان دیارینەکراوه، بهوهۆیهشهوه ئێستا هەر پەرلەمانتارێک مانگانە بڕی حەوت ملیۆن و 700 هەزار دینار وەک مووچە وەردەگرێت.