پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) لە هەڵسەنگاندنێکدا بۆ گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ئێستای گۆڕەپانی سووریا، هەنگاو و ڕێوشوێنەکانی حوکمڕانیی نوێی بە ئەرێنی بەڵام ناتەواو و وەڵامدەرەوەی تەواوی پێداویستییەکانی گەلی کورد وەسف کرد.
پەیەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە پرسی کورد لە سووریادا کێشەیەکی بنەڕەتی و چارەنووسسازە، و هەر پرۆسەیەکی سیاسی یان دەستووری کە لە داهاتوودا بۆ بونیادنانەوەی سووریای نوێ پەیڕەو بکرێت.
دەشڵێت دەبێت بە ئاشکرا دانی بە مافە ڕەواکانی گەلی کوردا بنێت، بە شێوەیەک کە ئەو مافانە ببنە بەشێکی تەواوکەر و دانەبڕاوی پێکهاتەی دەستووری و سیاسیی وڵاتەکە.