ڕاستەوخۆ

ژنێک لە کەرکووک بەهۆی لێدانی دەرزی تێکەڵەوە گیانی لەدەستدا

reset font size increase font size

بەرێوەبەرایەتیی تەندروستیی کەرکووک ڕووداوێکی دڵتەزێنی گیانلەدەستدانی ئافرەتێکی تەمەن 35  ساڵانی ڕاگەیاند، بەهۆی تێکەڵکردنی هەڵەی دوو دەرمانی جیاواز لە دەرمانخانەیەکدا.

سەرچاوە پزیشکییەکان لە تەندروستیی کەرکووک ئاشکرایان کرد کە ئافرەتێک بە ناوی "ئەحلام خەڵەف" تەمەن 35 ساڵ و دانیشتووی گەڕەکی نیدا لە شاری کەرکووک، پاش سەردانیکردنی دەرمانخانەیەک، ڕووبەڕووی گیانلەدەستدانی لەناکاوان بووەتەوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە دەرمانخانەکەدا دوو دەرمانی جیاواز کراونەتە ناو یەک دەرزییەوە و لێی دراوە، بەو هۆیەوە دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەست داوە. ئەم ڕووداوەش نیگەرانیی زۆری لەناو هاووڵاتییاندا دروست کردووە و داوای لێکۆڵینەوە و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی توند دەکەن بەرامبەر سەرپێچیکاران.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.