ڕاستەوخۆ

پەیامێکی نوێی دەمیرتاش لەسەر پرۆسەی چارەسەری و پرسی کورد لە تورکیا

reset font size increase font size

سەڵاحەدین دەمیرتاش ڕایدەگەیێنێت، دەوڵەتی تورکیا بەهۆی گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکەوە بە شێوەیەکی تاکتیکی مامەڵە لەگەڵ پرۆسەی چارەسەریدا دەکات و دەڵێت، ستراتیژی سەرەکیی ئێستای ئەنقەرە تەنیا پاراستنی وڵاتەکەیەتی لەو گۆڕانکارییانە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە زیندانی ئەدیرنەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بە دەستپێشخەریی عەبدوڵڵا ئۆجالان، پرۆسەی چارەسەری هەنگاوی گرنگی بەخۆیەوە بینیوە و ئەو هەنگاوانە لە داهاتووشدا بەردەوام دەبن.

 ئاماژەی بەوە کردووە، تورکیا لە سایەی پرۆسەی چارەسەریدا توانیویەتی لە شەڕ و قەیرانی چەندین ساڵە ڕزگاری ببێت، بەڵام ڕەخنەی توند دەگرێت و دەڵێت: "تاوەکو ئێستاش زمانی کوردی نەکراوە بە زمانی فەرمی؛ تەنانەت ڕێگە نەدرا یەکێک لە دایکانی ئاشتی لە کۆمیسیۆنی پەرلەماندا بە زمانی کوردی قسە بکات، لەکاتێکدا ناساندنی ناسنامە و زمانی دایک، یەکێکە لە خاڵە بنەڕەتییەکانی پرسی کورد."

هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە جەخت لەوە دەکاتەوە کە پرۆسەی چارەسەری پێویستی بە هەنگاوی کردەیی و بەرچاو هەیە، دەشڵێت: "نابێت ئەو هەنگاوانە وەک سازشکردن سەیر بکرێن."

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەڵاحەدین دەمیرتاش ڕایگەیاندووە کە بەرگەگرتنی ئەم دۆخە خراپەی ئێستای سیاسەت لە تورکیادا جێگەی قبووڵکردن نییە و دەبێت زەمینە بۆ بنیادنانی سیاسەتێکی نوێ لەو وڵاتەدا بڕەخسێنرێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.